
ده‌نگده‌ران به گوێره‌ی لیستی کراوه به نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی ده‌نگ به پاڵێوراوه‌کان ده‌ده‌ن. له دوایین هه‌ڵبژاردنی ئاستی وڵات‌دا سیستمی لیستی داخراو پیاده کرا، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان له 2009 دا به گوێره‌ی لیستی کراوه بوو.
ئاواره‌ی ناوخۆ بۆیان هه‌یه ته‌نها ده‌نگ بۆ ئه‌و شوێنانه بده‌ن که کۆپۆنی خۆراکیان تێدا بۆ ده‌رچووه
به گوێره‌ی سیستمی هه‌ڵبژاردن، بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، 325 ئه‌ندام به نوێنه‌رایه‌تی رێژه‌یی له لیستی کراوه‌دا هه‌ڵده‌بژێردرین بۆ خولێکی چوار ساڵه‌یی. سه‌رۆکی په‌رله‌مان به ده‌نگدان له لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه هه‌لده‌بژێردرێت بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ.
یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن له 2009 دا قه‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی له 275 ئه‌ندام زیاتر کرد (پێشتر 230 کورسی بۆ لیستی پارته‌کان بوو له هه‌موو پارێزگاکانه‌وه، له‌گه‌ڵ 45 کورسی قه‌ره‌بووکردنه‌وه بۆ هه‌موو وڵات). به گوێره‌ی سیستمه نوێیه‌که، 310 کورسی به گوێره‌ی رێژه‌ی دانیشتوان به‌سه‌ر 18 پارێزگادا دابه‌ش کراوه، حه‌وت کورسییان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئاستی وڵات، حه‌وت کورسی بۆ تایه‌فه‌کانی هه‌ندێک پارێزگای دیاریکراو، و یه‌ک کورسی بۆ کریستیانه‌کان له ئاستی هه‌موو وڵات‌دا. ئه‌و حه‌وت کورسییه‌ی بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یه له ئاستی وڵات‌دا بۆ دابه‌شکردنی گشتیی ته‌رخانکراون بۆ حزب به گوێره‌ی رێژه‌یی دابه‌شبوونی گشتیی ده‌نگه‌کانی حزبه‌که.