
له 7 ی ئازاری 2010 دا له عێراق هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت
نزیکه‌ی 18.2 ملیۆن ده‌نگده‌ری تۆمارکراو شایسته‌ی به‌شداریکردنن. هه‌ڵبژاردنه‌که بۆ دیاریکردنی 325 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام ده‌درێت، که ئنجا ئه‌مانیش سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆکی عێراق هه‌ڵده‌بژێرن. هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌و رۆژه وه‌ک ریفراندۆمێکه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوپای ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان.
رۆژی 19 ی کانونی دووه‌می 2010، کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن (IHEC) ده‌ستی به چاپکردنی کارتی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان کرد. زیاتر له 26 ملیۆن کارتی ده‌نگدان به 19 جۆری جیاواز چاپ ده‌کرێت و به‌سه‌ر نزیکه‌ی 50000 وێستگه‌ی ده‌نگداندا دابه‌ش ده‌کرێت، کۆمیسیۆن ئه‌م وێستگاننه‌ی ساز کردووه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی کاروباری ده‌نگدانی ئاسایی، ده‌نگدانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، و ده‌نگدانی غیابی (پۆلیس، له‌شکر، به‌ندینخانه، و خه‌سته‌خانه‌کان)، هه‌روه‌ها بۆ ده‌نگدان له هه‌نده‌ران.
یاسای هه‌ڵبژاردن قه‌باره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی له 275 کورسییه‌وه بۆ 325 کورسی زیاد کرد – ئه‌مه یه‌کسانه به یه‌ک کورسی بۆ هه‌ر 100000 ده‌نگده‌رێک، وه‌ک له ده‌ستوری عێراقدا هاتووه. به هه‌مان شێوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی کانونی یه‌که‌می 2005، کورسییه‌کان به گوێره‌ی پارێزگاکان ته‌رخان ده‌کرێن. هه‌روه‌ها چه‌ند کورسییه‌کی "قه‌ره‌بوو" بۆ ئه‌و پارتانه ته‌رخان ده‌کرێت که به‌شه ده‌نگیان له‌سه‌ر ئاستی وڵات‌دا به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌و کورسییانه‌دا ره‌نگی نه‌داوه‌ته‌وه که له ئاستی پارێزگاکاندا به‌ده‌ست هێنراون. هه‌شت کورسی له‌م 16 کورسییانه‌ی "قه‌ره‌بوو" بۆ هه‌ندێک که‌مینه ته‌رخان کراون – پێنج دانه‌یان بۆ کریستیانه‌کان، یه‌ک کورسیش بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئێزدی، شه‌به‌ک، و مه‌ندائییه‌کان.
کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن، که هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات، رایگه‌یاند که قه‌ده‌غه‌کردنی هاتوچۆ (مه‌نعه‌ته‌جه‌ول) ده‌سه‌پێنرێت و فڕۆکه‌خانه‌کان له رۆژی هه‌ڵبژاردندا داده‌خرێن. کۆمیسیۆن هه‌روه‌ها رایگه‌یاند له ئامانجیدایه دوای سێ رۆژ له رۆژی ده‌نگدان ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردن رابگه‌یه‌نێت ( 10 ی ئازاری 2010).
رۆژی 4 ی ئازار ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگری، نێوخۆ، کارمه‌ندانی تری ئاسایش، نه‌خۆشی خه‌سته‌خانه‌کان، و کارمه‌ندانی تری پزیشکیی، و زیندانییه‌کان.
ده‌نگدان له هه‌نده‌ران له 16 وڵات ئه‌نجام ده‌درێت. تۆمارکردن و ده‌نگدان له‌و وڵاتانه له رۆژی 5 ی ئازار تا 7 ی ئازار ده‌خایه‌نێت.